ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی ئاڵمان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم له شاری هامبوورگ دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان دا.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی ئاڵمان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی، هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی كچانه و ژاراویكردنی قوتابیانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیای داخستنی ئه‌و ناوه‌نده تیرۆریستیه و ئیزافه كردنی سپای پاسداران به لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.