ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، ئێرانیانی ئازادیخوازی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌به‌رده‌م شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تی موونیخ خۆپێشاندانیان كرد و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی جیهانی ئه‌منیه‌ت له شاری موونیخی ئاڵمان و به‌شداری ئۆپۆزیسیۆنی ڕاست له‌و كۆبوونه‌وه دا، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه خۆپێشاندانیان كرد و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، دروشمی “مه‌رگ بۆ سیته‌مگه‌ر، چ شا بێت و چ ڕێبه‌ر” یان به‌رز كرده‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند كه شۆڕشی گه‌لانی ئێران شۆڕشێكی دیمۆكراتیكه و خه‌ڵك چیتر نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رده‌می پاوشایه‌تی به‌ڵكوو خوازیاری ده‌سه‌ڵاتێكی جه‌ماوه‌ری و دابینكردنی ئازادی و به‌رابه‌رین.