ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی دانمارك، ئۆتریش و سوید دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی كۆپنهاگن، ویه‌ن و ستۆكهۆڵم به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم، خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام و سزادانی سه‌ركوتگه‌ران و به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد پشتیوانی له شۆڕشی گه‌ڵانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بكه‌ن و نوێنه‌ره‌كانی ڕژیم له وڵاته‌كانیان وه‌ده‌ر بنێن.