ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گشتپرسی ساخته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی و ئه‌مریكا، كانادا و ئۆستڕاڵیا دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی بۆن، بڕلین و هامبوورگی ئاڵمان، گۆتنبێرگی سوید، ئۆسلۆی نورویژ، ویه‌نی ئۆتریش، كۆپنهاگنی دانمارك، سیدنی و بریزبرنی ئۆستڕاڵیا، پاریسی فه‌ڕانسه، مۆنتڕاڵی كانادا، مینیاپۆلیس، واشینگتۆن و لووس ئانجلێسی ئه‌مریكا، بێڕنی سویس و له‌نده‌نی به‌ریتانیا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ڕاگه‌یاند.