كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئوستڕاڵیا و ئاڵمان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئۆستڕاڵیا،ئاڵمان،دانمارك، كانادا، ئا‌مریكا و نیوزله‌ند دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قام بوون و وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازای و به‌رابه‌ری ڕاگه‌یاندووه و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له ئێعدامی به‌ندكراوان بگرن و ڕژیم ناچار بكه‌ن ته‌واوی زیندانیانی سیاسی ئازاد بكات.