ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتانی نۆ‌رویژ و سویس دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ئۆسلۆی نۆ‌رویژ و زوریخی سویس، له دوو كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانی جیاجیادا، ئێعدامی به‌ندكراوانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كردووه. به‌شداربووان هه‌روه‌ها به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی وه‌حشیانی ڕژیم، خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته و ڕاگرتنی سزای سێداره له ئێران بوون.