ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان له درێژه‌ی كارزاری نا بۆ ئێعدام له شاری فڕانكفۆرت كۆبوونه‌وه و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان هه‌ر حه‌فته هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی سێشه‌ممانه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له چه‌ند زیندانی ئێران، له شاری فه‌ڕانكفۆرت كۆده‌بنه‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی، داوای ڕاگرتنی سزای ئێعدام و سزادانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم ده‌كه‌ن.