کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخوازی چه‌ند وڵات بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخوازی چه‌ند وڵات بۆ پشتیوانی له‌ تووماج

ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گوڵانی ١٤٠٣، ئێرانیای ئازادیخواز له‌ وڵاته‌كانی به‌ریتانیا، ئۆتریش، هوله‌ند، سوید، دانمارك، ئه‌مریكا، كانادا و ئۆستڕاڵیا دژبه‌ سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی” خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی تووماج و قوربانییه‌كانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون. به‌شداربووان داویان كرد گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ڕژیم به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام زیاد بكرێت و سپای پاسداران بخرێته نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌.