ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی كانادا دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری وه‌نكۆڤێر به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و وتنه‌وه‌ی دروشم، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێعدامی ده‌یان به‌ندكراو له ئێران نیشان دا و خوازیای كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم و پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری بوون.