ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئاڵمان، ئۆتریش، سوید و هۆله‌ند دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ویه‌ن، ئامستردام، گۆتنبێرگ و به‌ڕلین له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه و ناوه‌نده ئیسلامیه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه و داوایان له وڵاتانی یه‌كێتی ئورووپا كرد كه سپای پاسداران بخنه نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده ئیسلامیه‌كانی ڕژیم كه شوێنی سیخووڕیه دابخه‌ن.