کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندان لە 100 شاری جیهان بەڕێوەچوو

خۆپیشاندان لە 100 شاری جیهان بەڕێوەچوو 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زیاتر لە 100 شاری جیهان بۆ پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خه‌ڵكی ئێران و دژی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێسی ڕاپۆرته‌كان، هەزاران ئێرانی و چالاکوان لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەمریکاوە چوون بۆ واشنتۆن پایتەختی ئەمریکا و بۆ نۆهەم هەفتەی یەک لەدوای یەک لە بەردەم کۆشکی سپی خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌برد، خۆپیشاندەران وێنە و ڕەمزی “کیان پیرفه‌له‌ک” و منداڵانی دیکەیان هەڵگرتبوو کە لە خۆپیشاندانە سه‌راسه‌یه‌کاندا کوژران هەروەها هەزاران ئێرانی و چالاکوان لە 22 ویلایەتەی ئەمریکا لە شاری نیویۆرک بە هاوکاری لەگەڵ ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە شەقامی “برادۆی” شارەکەوە تا بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا خۆپیشاندەران داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە متمانەدان بە کۆماری ئیسلامی بوەستێنێت، لە شاری “لۆس ئەنجلێس” ئێرانییەکان و چالاکوانان بۆ هەفتەی هەشتەم كۆبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، هەروەها لە شاره‌كانی “تۆرۆنتۆ”، “ڤانکۆڤەر”، “هالیفاکس”، “ڕۆما”، “زوریخ”، “گلاسگۆ”، “بوداپست”، “دووبلین”، “لەندەن”، “پاریس”، “لاهای”، “برۆکسل”، “ئێستۆکهۆڵم”، “مالمۆ”، “بەرلین”، “مونیخ”، “فرانکفۆرت”، “هامبورگ”، “مونستەر”، “مێلبۆرن”، خه‌ڵك هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.