ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ده‌وڵه‌تی تورکیه بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە حزبی كرێكارانی كوردستان “پەکەکە” و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە عێراق و سوریه،و به‌وهۆیه‌وه خه‌ڵكی سووریه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هەزاران هاووڵاتی لە شاری قامیشلی، بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژبه هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی ده‌وڵه‌تی تورکیه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.هه‌روه‌ها بەپێی ئاماره‌كانی مافی مرۆڤ له سووریه،بەلایەنی کەمەوە 59 کەس لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیه کوژراون.