به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان له شاره‌كانی ئۆرووپا له‌وانه، له‌نده‌ن، بێرلین و هه‌روه‌ها له وڵاتی ئه‌مریكا، ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان، له‌ئاست مه‌ترسی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ئه‌م خۆپیشاندانانه ڕۆژێك دوای كوژرانی “قاسم سوله‌یمانی” فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی قودسی سپای پاسداران له به‌غدا و به‌دوای هێرشی هه‌وایی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چووه. خۆپیشانده‌ران له شاری له‌نده‌ن له‌سه‌ر بانگهێشتی “هاوپه‌یمانی بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ”، له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا كۆبوونه‌وه. هاوكات له شاری “بێرلین”یش چه‌ندین كۆڕوكۆمه‌ڵ له‌وانه، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی ئه‌مریكایی، له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌مشاره كۆبوونه‌وه. له شاره‌كانی شیكاگۆ، فیلادلفیا، واشینگتۆن و نیۆیۆرك، له‌دژی دوناڵد ترامپ و هه‌روه‌ها ناردنی ٣ هه‌زار هێزی تازه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست، خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه، باڵیۆزی وڵاتانی بریتانیا، دانمارك و سۆئێد، داوایان له هاووڵاتییانی خۆیان كردووه كه له چوون بۆ ئێران خۆ ببوێرن.