ڕۆژی شەممە ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، کرێکارانی شارەوانی له شاری لوڕستان به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیانه‌وه له شوێنی كاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی شارەوانییەکانی پارێزگای “لوڕستان” له دوای 11 مانگه‌وه هێشتا هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه به بیانووی نه‌بوونی “بوودجه” حه‌قده‌ستی كرێكاران مانگ به مانگ وه‌دوا ده‌خه‌ن و به‌وهۆیه‌وه ئه‌مڕۆ له شوێنی كاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.