ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژنان لە شاری هه‌ولێر بۆ پشتگیریی لە خۆپیشاندانەکانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران،له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی باشووری كوردستان له شاری هه‌ولێر بۆ پاڵپشتی له ژنانی كوردستان و ئێران و له‌دژی كۆماری ئیسلامی هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و خۆپیشانده‌ران باسیان له‌وه كرد، كه ژنان له ڕۆژهه‌ڵات ڕاپەرینیان بەرپاکردووە لە پێناو بەدەستهێنانی ئازادی و مافەکانیان و دەبێت لە ئاستی جیهاندا پشتگیری لە ژنانی ڕۆژهەڵات بکرێت.