به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، چه‌ندین هه‌زار كه‌س له ئیسرائیل، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ماسكیان لێدابوو و له مه‌ودای دوو میتری یه‌كتره‌وه بوون، له تێل ئاڤیڤ دژبه بێنیامین ناتانیاهوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌چوونی سێ هه‌ڵبژاردن له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌كساڵدا، هێشتا هیچ حیزبێكی سیاسی له پارله‌مانی ئیسرائیل زۆرینه‌ی ده‌نگی نه‌هێناوه‌ته‌وه و پێكهێانی ده‌وڵه‌ت له‌م وڵاته هه‌تا ئێستا به‌ره‌وڕووی شكست بووه‌ته‌وه. خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ناسراو به “ئاڵا ڕه‌شه‌كان” ڕێكخرابوون و هێندێكیان، ماسك و جلی ڕه‌شیان له‌به‌ر كردبوو و درووشمی “دێمۆكراسیمان ده‌وێ”یان دووپات ده‌كرده‌وه. ئه‌وان هه‌روه‌ها داوایان له كانتس ڕێبه‌ری ڕه‌وتی میانه‌ڕه‌وی ئابی-سپی كرد كه له‌گه‌ڵ ناتانیاهوو كه به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كراوه، ڕێنه‌كه‌وێ.