ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوه له پەناخوازانی ئه‌فغانستانی دانیشتووی وڵاتی ئه‌ندۆنزی له ناڕه‌زایه‌تی به كونتڕۆڵی ئه‌فغانستان له لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبان و دواكه‌وتنی داواكاری و پڕۆسه‌ی په‌نابه‌ریه‌تی و نه‌بوونی ئیمكاناتی ژیان ، له شه‌قامه‌كانی “جاكارتا”ی پێته‌ختی وڵاتی ئه‌ندۆنزی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
هه‌زاران پەناخوازی ئەفغانستانی كه زۆربه‌یان له قه‌ومی “هه‌زاره”ی ئه‌فغانستانن خوازیاری كۆچ به‌ره‌و وڵاتی سێهه‌من. شایانی باسه وڵاتی ئەندۆنزی هه‌تا ئێستا كۆنوانسیۆنی ١٩٥١ی میلادی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی واژۆ نه‌كردووه و پابه‌ند نییه به‌و بڕیاره هه‌ر بۆیه ناڕازییان به به‌رز كردنه‌وه‌ی لافیته و وتنەوەی دروشم گه‌لی جۆراوجۆر خوازیاری پێڕاگه‌ییشتن به داواكارییه‌كانیان بوون .