بە هەزاران كه‌س لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لە دژی توندوتیژی دژ به ژنان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند: کوشتنی ژنان ده‌رئه‌نجامی سیسته‌مێكی پیاوسالار و كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه و ده‌بێ ڕیشه‌كه‌ن بكرێت.
به پێی زانیاریه‌كان، لە شار و ناوچە جیاوازەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژمارەیەکی زۆر لە پیاوان به به‌شداری بنه‌ماڵه‌كانیان، بە بۆنەی هه‌فتانه‌ی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ به ژنان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بڕیاره چالاكییه‌كان دوو هه‌فته بخایه‌نێت. ئه‌و خۆپێشاندانه لە شارەکانی، “قامیشلوو” ،“عامودا“، ” تربەسپی“، “چلاغا“، “دێرک“، “تل حەمهس” و “حەسەکە” و بە به‌شداری هه‌زاران كه‌س لە چین و توێژە جیاوازەکان به‌ڕێوه‌چوو.