ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، چندین هه‌زار مۆعه‌لیم و پشتیوانانیان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری هۆنگ كۆنگ و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕی.
هۆنگ كۆنگ له دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه شایه‌تی ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانی هاووڵاتییان له دژی گه‌ڵاڵه‌ی ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی تاوانباران به چینه. هه‌ر چه‌ند سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هۆنگ كۆنگ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه گه‌ڵاڵه‌ی ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی تاوانباران به چین هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران خوازیاری چاكسازیی دێمۆكراتیك و كۆتایی هێنان به كۆنتڕۆڵی توندی ده‌وڵه‌تی چین به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ن.