به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی باشووری یه‌مه‌ن ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ له پشتیوانی له جیایی خوازانی شورای گواستنه‌وه‌ی باشووری عه‌ده‌ن، خوپیشاندانیان كرد.
خۆپیشانده‌ران به كۆبوونه‌وه له “خور مۆكسهر” له ناوه‌ندی شاری عه‌ده‌ن، له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئاڵای یه‌مه‌ن و به وتنی چه‌ندین دروشم پێشتیوانی خۆیان له جیایی خوازان ده‌ربڕین. شایانی باسه، جیایی خوازان له درێژه‌ی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه نزامییهكانی ئه‌م وڵاته، ڕۆژی شه‌ممه چه‌ن پێگه‌یه‌كی نزامی له‌م شاره‌یان داگیر كرد و دواتر ڕایانگه‌یاند كه كۆشكی سه‌روك كۆماریشیان داگیر كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه، لانیكه‌م ٤٠ كه‌س كوژراوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.