ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، به هه‌زاران كه‌س له ناڕازییان كه هه‌ندێكیان ماسكی دژهگازیان لێ دابوو، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی “كوانگ تۆنگ” ڕێپێوانیان كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی دژه شوڕش ڕێگای ناڕازییان به‌ره‌و ئه‌م گه‌ڕه‌كه كه ناوچه‌یه‌كی سه‌نعه‌تییه به‌ستووه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، پۆلیس به‌ره‌و ناڕازییان گازی فرمێسكڕێژی هاویشتووه و خۆپیشانده‌رانیش له كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه، به‌ره‌و هێزه‌كانی پۆلیس به‌ردیان هاویشتووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی هۆنگ كۆنگه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.