به هه‌زاران كه‌س له شاری پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه، ڕۆژی شه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به گه‌ڵاڵه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان ئه‌م وڵاته، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
لایه‌نگرانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌ڵێن، ده‌ركه‌وتنی وێنه‌ی ده‌موچاوی هێزه‌كانی پۆلیس له خۆپیشاندانه‌كان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌منییه‌تی گیانی ئه‌وان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و له ئه‌نجامی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، نه‌ته‌نیا ئه‌منییه‌تی گیانی ئه‌وان به‌ڵكوو ئه‌منییه‌تی بنه‌ماڵه‌كانیشیان ده‌پارێزرێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه نه‌یارانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌ڵێن، نه‌ته‌نیا ئازادی هه‌واڵنێران له‌ئه‌نجامی ئه‌م یاسایه به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه، به‌ڵكوو هێزه‌كانی پۆلیس له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر جه‌نایه‌تێك، له به‌دواداچوونی قه‌زایی پارێزراو ده‌بن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكرانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، بۆ كه‌سی تاوانبار سزای یه‌كساڵ زیندان و په‌رداختی ٤٥ هه‌زار یۆرۆ له‌به‌ر چاو گیراوه.