به پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی بی بی سی، به هه‌زاران كه‌س له ناڕه‌زایه‌تیی به گۆڕینی كه‌شوهه‌وا و كه‌مته‌رخه‌می وڵاتانی سه‌رمایه‌داریی به‌م دیارده‌یه، له سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌برد.
ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی خه‌رمانان، به هه‌زاران كه‌س له ١٥٠ وڵاتی جیهان له‌وانه، ئا‌مریكا، ئۆستڕالیا، سۆئێد، كۆره‌ی باشوور، مانیل و مۆمبای، له‌ئاست كه‌مته‌رخه‌می سیاسه‌تمه‌داران به دیارده‌ی گه‌رمبوونی زه‌وی و ته‌غیراتی ئێقلیمی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی په‌لاكارگه‌لێك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. ناڕازییان له‌م خۆپیشاندانه‌دا خوازیاری گۆڕینی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كان سه‌باره‌ت به پاراستنی ژینگه بوون.