له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی پۆرتۆریكۆ له ناڕه‌زایه‌تیی به بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی “ریكاردۆ رۆسیلۆ” فه‌رمانداری ئه‌م ناوچه‌یه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ریكاردۆ رۆسیلۆ” ڕێبه‌ری پارتی “گه‌شه‌سه‌ندنی نوێ” ڕایگه‌یاندووه كه ته‌نیا بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كی دیكه له مهقامهكهیدا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌وه‌ش به‌دوای ئه‌وه هات كه هه‌زاران هاووڵاتیی پۆرتۆریكۆیی له ناڕه‌زایه‌تیی به بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی ناوبراو له‌گه‌ڵ ١١ كه‌سی دیكه كه ٨٨٠ لاپه‌ڕه ده‌گرێته‌وه و تێیدا بێڕێزی كراوه به پیرۆزییه‌كان و هه‌روه‌ها دژایه‌تی كراوه له‌گه‌ڵ هاوجنسگه‌رایی، هاتنه سه‌ر شه‌قام. شایانی باسه، به‌دوای هه‌واڵی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی رۆسیلۆ، خه‌ڵكێكی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی بینای نیشته‌جێ بوونی ناوبراو له “سان خوان” پێته‌ختی پۆرتۆریكۆ كۆبوونه‌ته‌وه.