کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی هه‌زاران كه‌سی كرێكارانی كارخانه‌ی كه‌وش له‌‌ كامبۆج

هه‌زاران كه‌س له‌ كرێكاران كارخانه‌ی كه‌وش له‌ كامبۆج ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی جۆزه‌ردان له‌  چه‌ندنین شاری ئه‌و وڵاته‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ برد و پاش داخستنی ڕێگای ناوچه‌ی “ساماكی”، تێكه‌ڵچوون له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران هاته‌ئاراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌سی كرێكارانی كارخانه‌ی كه‌وش له‌ كامبۆج، سێ نوێنه‌ری ئه‌و كرێكارانه‌ له‌ شاری “كامپۆنگ چنانگ” له‌ لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی پزیشكی له‌ كارخانه‌كان و وه‌رگرتنی مافه‌ داراییه‌كانی دیكه‌یان بوون. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ كه‌ شێركه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی كه‌وش و جلی ماركه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا،‌ كارخانه‌كانیان بردووه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌ و ئه‌و كرێكارانه‌ش ناچار كراون به‌ حه‌قده‌ستێكی كه‌م له‌و شوێنانه‌ كار بن.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئودسای له‌ باشووری ئۆكراین

komalah

ذی هندووه‌كانی هیندووستان دژی توندووتیژی ئیسلامگه‌راكان

komalah

خۆپێشاندانی سۆسیالیسته‌كانی ئۆرووپا دژبه‌ په‌یمانی ناتۆ

komalah

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ٢٠ كۆچبه‌ر له‌ بیابانه‌كانی لیبی

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانییانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریه‌

komalah

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ٤٦ كۆچبه‌ر له‌ كانتینری بارهه‌ڵگرێك له‌ تگزاسی ئامریكا

komalah