ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌دوای به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی “ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ده‌ركردنی كوچبه‌رانی نایاسایی” له ئه‌مریكا، هاووڵاتییان زیاتر له ١٠ شاری گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستییان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ئاماره بڵاوكراوه‌كان، نزیك به ١١ ملیۆن كۆچبه‌ری “نایاسایی” له وڵاتی ئه‌مریكادا ده‌ژین كه به بڕیاری دادگا، پێویسته ئه‌م وڵاته جێبهێڵن. شایانی باسه، لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ و ژماره‌یه‌ك له دیمۆكراته‌كانی ئه‌مریكا، هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌وڵه‌تی ترامپییان به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران نه‌شیاو و تۆندئاژۆ وه‌سف كردووه به‌ڵام تڕا‌مپ ڕایگه‌یاندووه كه پێویسته پێش به هاتنی كۆچبه‌رانی “نایاسایی” بۆ ئه‌م وڵاته بگیرێت.