به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه، به‌دوای كوژرانی موعه‌لیمێكی به ڕه‌گه‌ز “گینه”یی له وڵاتی فه‌ڕانسه، هاووڵاتییانی خه‌ڵكی گینه له به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌م وڵاته، ده‌ستییان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتییانی خه‌ڵكی گینه له‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌شدارییان كردووه و خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوژرانی “مه‌مدوو باری” بوون. شایانی باسه ئه‌م موعه‌لیمه به‌ڕه‌گه‌ز گینه‌ییه، حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی هێرشی كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س له ڕێپێوانه‌كانی ڕێزگرتن له “مه‌مدوو باری” له “روان” هه‌ڵكه‌وتوو له ڕۆژئاوای فه‌ڕانسه به‌شدارییان كردووه و خوازیاری ڕاگرتنی نژادپه‌ره‌ستی له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه بوون.