كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی مێكزیك ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی كوشتنی ژنان له‌م وڵاته، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خۆپیشانده‌ران كه زۆربه‌یان ژن بوون، له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی ژنێكی ٢٥ ساڵ ته‌مه‌ن كه چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن چه‌ند كه‌سه‌وه كوژرابوو، به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “چیدی نابێ ژنێكی دیكه بكوژرێ”، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به‌م جه‌نایه‌ته و سزادانی ده‌ستووپێوه‌نده‌كانی ئه‌م قه‌تڵه بوون. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان و خۆپیشانده‌رانیان داوه‌ته به‌ر لێدان و سووكایه‌تی پێكردن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژانه نزیكه‌ی ١٠ ژن له مێكزیك ده‌كوژرێن و ئه‌مه له كاتێكدایه كه ساڵی ڕابردوو، كوشتنی ژنان له‌م وڵاته پێوانه‌كانی شكاندبوو.