ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای هێرشی گرووپێك له لایه‌نگرانی دۆناڵد ترامپ بۆ سه‌ر بینای كۆنگره‌ی ئه‌مریكا، به هه‌زاران كه له نه‌یارانی ترامپ هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون.
ناڕازییان ده‌ڵێن: سه‌رۆك كۆمارێك كه به دێمۆكراسی پێبه‌ند نه‌بێ، نابێ ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژ له كۆشكی سپی بمێنێته‌وه. ده‌شڵێن: ترامپ كه لایه‌نگرانی خۆی بۆ ئه‌نجام دانی ڕاپه‌ڕینی چه‌كدارانه بانگه‌واز ده‌كات، نابێ له مه‌قامی سه‌رۆك كۆماری دا بمێنێته‌وه. هاوكات “نانسی پلۆسی” سه‌رۆكی دێمۆكراته‌كان له مه‌جلیسی نوێنه‌ران، داوای له “مایك پێنس” جێگری ترامپ كردووه كه به پێی ده‌ستوور و به شێوه‌ی كاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بگرێته ئه‌ستۆ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به پێی ماده‌ی ٢٥ی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌مریكا، هه‌ر سه‌رۆك كۆمارێك به‌هه‌ر هۆكارێك نه‌توانێ ئه‌ركه‌كانی به باشی بباته سه‌رێ، جێگره‌كه‌ی ده‌توانێ به جێگه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌كان بگرێته ئه‌ستۆ. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ترامپ وتوویه‌تی پێبه‌ند ده‌بێ به ڕاده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا سه‌رله‌نوێی ته‌وه‌ری ئه‌نجام دانی ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هێناوه‌ته گۆڕێ.