به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی خه‌باتكاری شاری هه‌مه‌دان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار هه‌روه‌ك خه‌ڵكی باقی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌وتنه خوارێ فرۆكه‌ی موسافیر هه‌ڵگری ئۆكراین له لایه‌ن سپای پاسداران و گیان له‌ده‌ستدانی ١٧٦ كه‌س له موسافیره‌كانی، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
خۆپیشانده‌ران به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “ئالان” و به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر”، “خامنه‌یی حه‌یا كه‌ی، مه‌مله‌كه‌ت به جێ هێڵه” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ فریوكار”، له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هێزه‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسكرێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ڕیزی ناڕازییان و هه‌وڵیان داوه كه بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.