ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی ئۆستڕالیایی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێك له شاری نیوكاسێل، خوازیاری ڕاگوزێرانی دامه‌زراوه‌یه‌كی “نیترات ئامۆنیۆم”ی ئه‌مشاره به‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری به‌یرووت بوون.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌م دامه‌زراوه‌یه چوار به‌رابه‌ری دامه‌زراوه‌كه‌ی به‌یرووت كه ڕۆژی سێشه‌ممه ته‌قیه‌وه، ماده‌ی “نیترات ئامۆنیۆم” تێدایه. ده‌شڵێن: له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ی شاری به‌یرووت كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ١٣٧ كه‌س و برینداربوونی زیاتر له ٥ هه‌زار كه‌س، ٢ هه‌زار و ٧٥٠ تۆن “نیتراتی ئامۆنیۆم” پاشه‌كه‌وت كرابوو كه له‌چاو “نیترات ئامۆنیۆم”ی پاشه‌كه‌وت كرا‌و له دامه‌زراوه‌ی نیوكاسێل و ئه‌گه‌ری ڕوودانی ته‌قینه‌وه، به ئه‌گه‌ری زۆر شه‌ش تا ١٢ هه‌زار كه‌س ده‌بنه قوربانی.