دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانی خه‌باتكاری كرماشان بۆ ڕێزگرتن له یادی قوربانییانی كه‌وتنه‌خوارێ فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی كۆماری ئیسلامیی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌و ناڕازییان كه درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی”یان ده‌وته‌وه ده‌ستیان كردووه به ته‌قه كردن. به‌پێی گرته ویدیۆییه بڵاوكراوه‌كان، له‌ئه‌نجامی ئه‌م تێكهڵچوونه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له ناڕازییان برینداربوون.