کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی مامۆستایانی زانكۆی گه‌رمیان

خۆپیشاندانی مامۆستایانی زانكۆی گه‌رمیان 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مامۆستایانی وانەبێژی زانكۆی گەرمیان بەرامبەر جێبەجێنەکردنی داواکاری دامەزراندن و بێ بەڵێنی وەزارەتی پەروەردە وحکومەتی هەرێم، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مامۆستایانی وانەبێژی زانكۆی گەرمیان، لەبەردەم ئیداره‌ی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان، لەشارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، دەستیان بەخۆپیشاندان کرد و بڕیاریاندا بەردەوام بن تا داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت و ڕایانگه‌یاند: بەهیچ جۆرێک پرسیارى تاقیکردنەوەی ٦۰ نمرەی وەرزى یەکەم نەدەین بە ئیدارەی خوێندنگا و ئۆباڵی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و ئەنجام نەدانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم ئەخەینە ئەستۆی وەزارەتی پەروەردە و حکومەتی هەرێم .