ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌رمانان، له ئۆستانی “پێكتیا” له باشووری ئه‌فغانێستان، كچانی خوێندكار له ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی مه‌دره‌سه‌كانیان، هاتنه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تاڵیبان له سه‌ر فه‌رمانی به‌رپرسانی كابۆل، پێنج مه‌دره‌سه‌ی كچانه‌ی كه له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا كرابوونه‌وه، دووباره داخست و به‌ڕێوبه‌رانی مه‌دره‌سه‌كانیشی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه. خوێندكارانی كچی ئه‌فغانستانی له ناڕه‌زایه‌تی به ئه‌و كرده‌وه‌یه كۆبوونه‌وه و له سه‌ر شه‌قامی شاره‌كانی “گه‌ردیز” و “سه‌مه‌كنی” خۆپێشاندانیان كرد.