به‌دوای كوژرانی چه‌ندین كرێكاری مه‌عده‌نێك به‌ده‌ستی گرووپێكی ئیسلامیی له پارێزگای به‌لوچستانی پاكستان، به سه‌دان كه‌س له كه‌مینه‌ی هه‌زاری شاری كویته‌ی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ناڕازییان كه ته‌رمی ئه‌م كرێكارانه‌یان له گه‌وره‌رێیه‌كی شاری كویته دانابوو، ده‌ڵێن: تا كاتێك كه له‌گه‌ڵ “عومران خان” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته دیدار نه‌كه‌ن و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی ئه‌م جه‌نایه‌ته سزا نه‌درێن، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان هه‌ڵناگرن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه، گرووپێكی ئیسلامیی سه‌ر به ئه‌لقاعێد، ١١ مه‌عده‌نچی شیعه‌ی هه‌زاره‌ی له پارێزگای به‌لوچستانی پاكستان قه‌تڵ و عام كردبوو و فیلمه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردبووه‌وه.