ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شێركه‌تی “سه‌نعه‌تی ته‌ولیدی” به‌هۆی دواخرانی ٩ مانگ حه‌قده‌ست له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌وزایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شێركه‌تی “سه‌نعه‌تی ته‌ولیدی” به‌هۆی دواخرانی ٩ مانگ حه‌قده‌ست له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه‌وه له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و له به‌رده‌م شێركه‌ته‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌وزایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کرێکارانی چەند كۆمپانیایه‌ك سه‌ر به پیشەسازی ئۆتۆمبێلی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داواكارییه‌كانیان دەستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه، مانیان گرتووه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.