به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگركوژێنه‌وه‌كانی فه‌ڕانسه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له ناڕه‌زایه‌تیی به گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازیی له یاسای خانه‌نشینی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به هه‌زاران ئاگركوژینه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه به جلی كار له شه‌قامه‌كانی ناوه‌ندی شاری پاریس ده‌ستیان كرد به ڕێپێوان. شایانی باسه، ته‌نیا چه‌ند ده‌قیقه دوای ده‌ستپێكی ئه‌م خۆپیشاندانه، كاتێك كه خۆپیشانده‌ران به‌نیاز بوون به‌ربه‌سته‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر ڕیگایان لاببه‌ن، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه، به‌ده‌یان كه‌س له ناڕازییان له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا برینداربوون. شایانی باسه، خواستی سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ران، بردنه‌سه‌رێ حه‌قده‌سته‌كان و پاداشی مهئموورییهتهكانیان له ١٩ له‌سه‌د بۆ ٢٥ له‌سه‌ده.