بەهۆی نیگەرانی لە داهاتووی کارەکانیان، کارمەندانی شوێنە گەشتیارییەکانی فه‌ڕانسه کە تایبەتن بە خلیسکێنێ سەر بەفر بە ئامێر و کەرەستەکانیانەوە هاتنە ناوشارەکان و خۆپێشاندانیان ئەنجام دا.
خۆپێشاندەران له‌ئاست چاکسازییەکانی پەیوەست بە خانەنشینی کە لەلایەن ئێمانوئێل مه‌کرۆن، سەرۆکی فه‌ڕانسه‌وە ئەنجامدراوە ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.پلانی چاکسازی خانەنشینی کە لەلایەن ئێمانوئێل مه‌کرۆنەوە پێشنیار کراوە و لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەنگی لەسەردراوە، زۆربەی کرێکارانی فه‌ڕانسه بەتایبەتی کرێکارانی گواستنەوەی هێناوەتە دەنگ. بەپێی پلانەکەی مه‌کرۆن، تەمەنی خانەنشینی بەرزدەکرێتەوە و حه‌قده‌ست و مه‌زایای کرێکارانیش کەم دەکرێتەوە و کاتەکانی کارکردنیش زیاد دەکرێن. بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی کارمەندانی شوێنە گەشتیارییەکانی فه‌ڕانسه لە کاتێکدایە كه بەهۆی کەمبوونەوەی بەفر نیگەرانی دروستبووە کە داهاتی ئەو شوێنانە کەم دەبێتەوە و ئەوەش نیگه‌رانی كارمه‌ندان و کرێکارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.