به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری فه‌ڕانس ٢٤، كارمه‌ندانی ده‌رمانی وڵاتی فه‌ڕانسه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئه‌و وڵاته ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانیان و دامه‌زراندنی كارمه‌ندی زیاتر و گۆڕانكاری له چۆنیه‌تی گرێبه‌سته كارییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كارمه‌ندانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی فه‌ڕانسه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له سه‌رجه‌م ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیانداوه‌ته ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش له به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌رمان له شاری پاریس كۆبوونه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كارمه‌ندانی به‌شی فریاكه‌وتنی فه‌ڕانسه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه له‌ده‌ستپێكی بڵاوبوونه‌وه‌ی وایرۆسی كۆرۆناه‌وه لانیكه‌م له ١٢٠ بنكه‌ی فریاكه‌وتنی ئه‌و وڵاته ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیان كه‌م كردووه‌ته‌وه و له‌م پێوه‌نده‌دا هۆشدارییان داوه كه به‌هۆی هاتنی وه‌رزی گه‌رما و ئه‌گه‌ری بڵابوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی نوێی وایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌و ناوه‌نده ده‌رمانییانه به‌ره‌و ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفت ده‌بنه‌وه.