شه‌وی شه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به كۆبوونه‌وه له “سی و سێ پۆل” به وتنی چه‌ندین دروشم، دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.
هاووڵاتییانی ناڕازیی له‌مشاره به‌دوای دان پێنانی سپای پاسدارانی ڕژیم به مه‌به‌ستی كه‌وتنه‌وه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی ئوكراینی، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنی چه‌ندین دروشم و وێڕای ناڕه‌زایه‌تیی به ڕاگه‌یاندنی دره‌نگی هۆكاری كه‌وتنه‌وه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه، دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیم ڕاگه‌یاند.