کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی سه‌دان كه‌سی له‌ به‌یرووت پێته‌ختی لوبنان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاری به‌یرووت پێته‌ختی لوبنان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ قه‌یرانی ئابووریی له‌م وڵاته‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، خۆپیشانده‌ران به‌ وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ره‌و بینای ده‌وه‌ڵه‌ت و مه‌جلیسی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ناوه‌ندی شار ڕێپێوانیان كرد. شایانی باسه‌، هێزه‌كانی دژه‌ شۆڕش كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای ده‌وڵه‌ت جێگیركرابوون، له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران  تێكهه‌ڵچوون. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ و به‌دوای په‌سه‌ندكردنی سیاسه‌تی ده‌ست پێوه‌گرتن له‌ لایه‌ن مه‌جلیسی ئه‌م وڵاته‌وه‌، هه‌زینه‌كانی خزمه‌تگوزاری گشتیی كه‌م كراوه‌ته‌وه‌. ده‌وڵه‌تی لوبنان به‌ ٨٦ میلیارد دۆلار قه‌رز و هه‌ڵسه‌نگاندنی توانایی ئابووریی، یه‌كێكه‌ له‌ قه‌رزدارترین وڵاتانی جیهان. ڕێژه‌ی ئه‌م قه‌رزه‌‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی یه‌ك و نیو به‌رابه‌ری گشت، به‌رهه‌مهێنانی ناخالسی ساڵانه‌ی لوبنانه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕوونی چاره‌نووسی شۆفێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی هێڵی “بی ئاڕ تی”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی “ئێران مایه‌ی” ته‌ورێز

komalah

كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له‌ شاری تاران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێك بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ده‌یه‌ی ٦٠ له‌ ئاڵمان

komalah

دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە

komalah

ژه‌هراوی بوونی ٤٠ کەس لە شاری کرماشان بەهۆی خواردنی كارگی كێوی

komalah