ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سه‌ندیكای کرێکاران و ژمارەیەک لە کۆچبەرانی ئێرانی لە “ئێستۆکهۆڵم” بۆ دووپاتکردنەوەی هاوهەڵوێستی خۆیان لەگەڵ ڕاپەڕینە شۆڕشگێڕانه‌کەی گەلانی ئێران لەبەردەم سه‌فاره‌تی ئێران کۆبوونەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە “كۆبوونەوەکەدا”، سه‌ندیكای کرێکاران ڕاگەیەندراوێکیان لەنێوان بەشداربوواندا بڵاوکردەوە لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “ئێمە لە پشت خەڵکی ئێرانین بۆ ئەوەی نیشانی بدەین کە ئێمە لەگەڵ گەلانی ئێران بۆ ئازادی ژنان و خەڵک و بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ وەستاوین، و به‌و شێوه پاڵپشتی خۆیانیان له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئێران ده‌ربڕی.