ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له درێژه‌ی خۆپیشاندانه سه‌راسه‌رییه‌كانی ئێران خوێندكارانی زانكۆه‌كانی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران دژ به كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندکارانی زانکۆی ورمێ،خوێندکارانى زانکۆى زانستى پزیشکى کوردستان لە سنە، خوێندکارانى زانکۆى ئەندازیارى باهونەر،خوێندکارانى زانکۆى جوندى شاپوورى ئەهواز، خوێندکارانى زانکۆى هونەر و بیناسازى تاران، خوێندکارانى زانکۆى کۆمپیوتەرى ئەمیر کەمبیر، خوێندکارانى زانکۆى تەکنیکى تاران (ئەمیر ئاباد) و خوێندكارانی زانكۆی “په‌یام نوور”ی شاری مه‌ریوان دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه ٤ خوێندکاری زانکۆى جۆندى شاپوور ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌ناوه‌كانی “موحەممەد سەفایی” “کەریم جەمعی” “ئازەرەخش بابایی” “جەمشید ئیلاهیان” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.