خه‌ڵكی خه‌باتكاری شاری قه‌زوێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، به كۆبوونه‌وه له “سه‌وزه مه‌یدان”ی ئه‌مشاره، وێڕای ڕێزگرتن له یادی قوربانییانی كه‌وتنه خوارێ فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه، به وتنه‌وه درووشمی ئێعترازی خوازیاری ڕووخانی كۆماری ئیسلامیی بوون.
له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هێزه‌كانی ڕژیم به‌رو ناڕازییان كه درووشمی “بترسێن بترسێن، ئێمه هه‌موو پێكه‌وه‌ین” و “به‌سیجی حه‌یا كه، مه‌مله‌كه‌ت به‌جێ هێڵه”، گازی فرمێسكرێژیان هاویشتووه. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران سه‌ره‌ڕای فه‌زای توندی ئه‌منییه‌تی زاڵ به‌سه‌ر شار، درێژه‌یان به ئێعترازه‌كه‌یان داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه چیدی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان نامێنه‌وه.