کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ سوودان

دوشنبه – ۱۰ تیر – ۱۳۹۸ , 01 – 07 – 2019

 

به‌ ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیی له‌ سوودان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی نیزامی ئه‌م وڵاته‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌وتنه‌وه‌ی درووشم خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان خوازیاری سپاردنی ده‌سه‌ڵات له‌ شوڕای نیزامییه‌وه‌ به‌ ده‌وڵه‌تی غه‌یره‌ نیزامی بوون. میدیاكانی ده‌وڵه‌تی سوودان له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی بێهداشت ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتنی له‌ گازی فرمێسكڕێژ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌ خارتووم و له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا لانیكه‌م، ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٨١ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ڕته‌شی سوودان پاش چه‌ندین حه‌فته‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی، له‌ مانگی ئاوریلی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی “عومه‌ره‌لبه‌شیر” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و شوڕایه‌كی نیزامی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ڕاسپاردراو دیاری كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ندۆنزیایی

komalah

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌رمه‌نستان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی زیندانى مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 15 هاووڵاتی له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام

komalah

هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كۆنگۆ”

komalah