ڕۆژی یه‌كشەممە 2٧ی مانگی خەرمانان، خەڵکی “مەشهەد” لە ناڕەزایەتی بە کوشتنی “مەهسا ئەمینی” و بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی كوردستان كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركران.
بەپێیڕاپۆرتەکان،خەڵکی “مەشهد” لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر” ڕژانە سەر شەقام و كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و توندووتیژی دژبه ژنانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.