به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، دوو خوێندكار له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی شاری “ئێلابه‌یز” له پارێزگای باكووری “كۆردۆفان”ی سوودان گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییانی سوودان به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌ش بوون كه بریتین له “هاوپه‌یمانی ئازادی و گۆڕان” و “به‌ره‌ی شوڕش”. شوڕای نیزامی و هاوپه‌یمانی ئازادی و گۆڕان به نێوه‌ندگێری ئێتیۆپی و یه‌كێتیی ئه‌فریقا، ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی سیاسیان واژۆ كردووه كه به‌هۆیه‌وه ده‌بێ شوڕایه‌كی ده‌سه‌ڵاتدار تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژارنی ئازاد پێك بهێندرێت. به پێی ئه‌م به‌ڵگه‌یه، ئه‌م شوڕایه پێكهاتووه له ١١ كه‌س كه پێنج كه‌سیان نیزامی و پێنج كه‌سی دیكه‌یان مه‌ده‌نییه و كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆش به ڕێككه‌وتنی هه‌ر دوولا هه‌ڵبژێردراوه. سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م شوڕایه‌ش به شێوه‌ی ده‌وره‌یی دیاری ده‌كرێت. به‌ره‌ی شوڕش له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێككه‌وتنه دژایه‌تی كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه وه‌ها ڕێككه‌وتنێك ده‌رئه‌نجامی نییه و خواستی ناڕازییان دابین ناكات. له حه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به‌ره‌ی شوڕش خۆپیشاندانێكی سه‌رتاسه‌ری له سوودان ڕێكخستووه.