به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی شەممە 26ی مانگی خەرمانان ،هاووڵاتیانی ناڕازی سه‌قز پاش ناشتنی ته‌رمی “مه‌هسا ئەمینی” له گوڕستانی “ئایچی”، لەبەردەم فەرمانداری “سەقز” کۆبوونەوە و دروشمیان دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازی سه‌قز به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه گازی فرمێسكڕێژیان به‌كار هێناوه و خه‌ڵكیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و چه‌ند كه‌سیان بریندار كردووه.