ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، شاره‌كانی به‌غدا و كه‌ربه‌لا شایه‌تی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌دژی په‌سه‌ندكراوی په‌رله‌مانی عێراق بوو كه ده‌وڵه‌تی ڕاسپادربوو به كار كردن بۆ كۆتایی هێنان به حوزووری هێزه بیانییه‌كان له‌م وڵاته. خۆپیشانده‌ران تێوه‌گلانی عێراق له شه‌ڕی نیابه‌تی كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستی پێكردووه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
خۆپیشانده‌ران له شاری كه‌ربه‌لا به هه‌ڵگرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تیی ئێمه ناكات”، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بوون. خۆپیشانده‌ران له به‌یانییه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئه‌وه‌یكه له دانیشتنی په‌رله‌مانی ڕوویداوه پێوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی نییه و هه‌وڵێكه بۆ تێوه‌گه‌لانی عێراق له شه‌ڕێكی نێوده‌وڵه‌تی كه پێوه‌ندی به‌وه‌وه نییه. هه‌روه‌ها ئه‌م دانیشتنه وێنه‌یه‌كی نه‌رێنی له عێراق به‌ده‌سته‌وه داوه كه نیشانی ده‌دا ئه‌م وڵاته مایل به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك له‌دژی لایه‌نێكی دیكه‌یه. خۆپیشانده‌ران له‌م به‌یانییه‌دا كه له‌ژێر ناوی “ژماره‌ی ئاخر” بڵاوكراوه‌ته‌ه‌وه، داوایان له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك كردووه كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت عێراق بخه‌نه سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی بێ گه‌رانه‌وه ڕاوه‌ستنه‌وه. هه‌وره‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه ئه‌م هه‌وڵانه، عێراق ده‌به‌نه‌وه به‌ره‌و سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست.