له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا شه‌پۆلێكی به‌ربڵاوی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی هاووڵاتییانی وڵاتی هیند، به‌هۆی ڕووخاندنی ماڵ و دووكانی شارومه‌ندانی موسوڵمانی ئه‌و وڵاته به بڕیاری به‌رپرسانی داوه‌ری ده‌ستی پێكردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و خۆپیشاندانانه‌دا هه‌تا ئێستا زیاتر له ٣٠٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌وڵه‌ت له دوو شاری دیكه ئیاله‌تی “ئوتار پراداش” ماڵ و دووكانی موسوڵمانانی به لۆدر ڕووخاندووه. جێگای ئاماژه‌یه له مانگی ئاوریلی ئه‌مساڵ له ئاكامی هه‌ڵگیرسانی توندوتیژی له نێوان موسوڵمانان و هیندووه‌كانی ئه‌و وڵاته، ده‌زگای دادوه‌ری بڕیاری ڕووخاندنی ژماره‌یه‌كی دیكه له ماڵ و دووكانی موسوڵمانانی ده‌ركرد.